ترێندی ئەم هەفتەیەی جیهانن

دوو كچه‌كه‌ی پوتینی سه‌رۆكی رووسیا ده‌ركه‌وتن و پوتینیش نهێنییه‌كان ده‌شارێته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دوو كچه‌كه‌ی پوتین گرنگترین ترێندی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری له‌ سان پیترسبۆرگ ده‌ركه‌وتن.
كاترینا تیخۆنۆڤا و ماریا فۆرۆنتسۆڤا، ده‌گوترێت كچی سه‌رۆكی رووسیان.

كاترینا تیخۆنۆڤا له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی كار ده‌كات، له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ رۆڵی رووسیا له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا خسته‌ڕوو.

هه‌روه‌ها ماریا فۆرۆنتسۆڤا سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی زانستی بۆماوه‌ییه‌، له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ قسه‌ی كرد و ده‌گوترێت له‌ ده‌سته‌ی پاڵپشتیكارانی زانسته‌ له‌ رووسیا
پۆتینی سه‌رۆكی رووسیا نهێنیی ژیانی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه‌.

له‌ 2022 وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا سزای خسته‌ سه‌ر هه‌ردوو كچه‌كه‌ و به‌ كچی پوتین ناوی هێنان.

به‌م دواییانه‌ش پوتین ئاشكرای كرد دوو كچی هه‌یه‌، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی باس نه‌كردوو، ته‌نانه‌ت هیچ وێنه‌یه‌كیان به‌یه‌كه‌وه‌ش بڵاونه‌بووه‌نه‌وه‌ له‌م دواییانه‌دا.
پۆتین له‌ ژنه‌كه‌ی پێشووی (لیۆدیمێلا) ئه‌و دوو كچه‌ی هه‌یه‌، ماریا له‌دایكبووی 1985 و كاترینا له‌دایكبووی 1986ـه‌.

کچە چۆپی کێشەکەی لوبنان ترێندی گەرمی سۆشیال میدیایە

کچە چۆپی کێشەکەی لوبنان ترێندی گەرمی سۆشیال میدیایە