لە کانی سپیکەی سلێمانی
باران و لافاو دیوارێکی راگری بەسەر دوو ماڵدا رووخاندووە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بارانبارین دیوارێکی راگری لە گەڕەکی کانی سپیکەی سلێمانی رووخاندووە بەسەر دوو ماڵدا و ئێستا مەترسییان لەسەرە.
پەیامنێری 964 چووەتە شوێنی رووداوەکە و بە روونی لە ڤیدیۆکەدا دیارە، کە یەکێک لەماڵەکان شوێنەکەی زۆر مەترسیدارە و ئەگەری هەیە ژێر خۆڵەکە بکەوێت، ئەگەر شارەوانی زوو بە فریایان نەکەون.
بەپێی زانیارییەکان شارەوانی سەردانی شوێنەکەی کردووە، بەڵام هیچی بۆ نەکراوە و هەندێک لە دانیشتوانی گەڕەکەکەش باس لەوە دەکەن کە هێشتا ئاوەڕۆیان بۆ نەکراوە و خانووەکانیش تاپۆن، ئەمەش وایکردووە ئاوەڕۆکە بێتەخوارەوە بە گەڕەکەکەدا.
پێداچوونەوە: پەری ساڵی