بە وێنە… کێشی بۆقێک دوو کیلۆیە
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
لە دارستانێكی باكوری ئوستراڵیا بۆقێک دۆزرایەوە كێشەكەی دوو كیلۆ و شەش گرامە.
لە ئوستراڵیا بەو ئاژەڵە دەڵێن تۆدزیلا، بۆ ئەوەی لەناو نەچێت و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت نێردراوەتە سەنتەری پیشەیی لێكۆڵینەوەی ئاژەڵە نامۆكان.
لە جۆری ئەم بۆقە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1935 لە دارستانەكانی ئوستوراڵیا بینراوە.
زانیارییەكان باس لەوە دەكەن ئەم جۆرە بۆقە ژمارەیكی زۆریان هەیە لە ئوستراڵیا.
كێشی بۆقەكە 2.65 گرامە و بە یەكێك لە گەورەترین بۆقەكانی جیهان دادەنرێت.
بۆقەكە گیاخۆریی كەم جووڵەیە، كەم دەردەكەوێت، لە قوتابخانەی هێلكەدانەرەكانە و پێدەچێت زیانبەخشیش بێت.
توێژینەوەكان دەریدەخەن بۆقەكە لە رەگەزی مێینەیە و كەمتر دەتوانێت بجوڵێت لە چاو بۆقەكانی دیكە.
ئوستوراڵیا بە نیشتیمانی زیندەوەرە جیاوازەكان ناسراوە، یاسای جیاواز بۆ پاراستنی سەرجەمیان دانراوە.