ئینتەرنێت
له چ كاتێك؟
ئاگاداربن سبه‌ینێ ئینته‌رنێت ده‌پچڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق پشتڕاستی کردەوە، لە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12دا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کاتژمێر شەش بۆ هەشتی بەیانی دەبڕدرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7.6.2024 ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لە کاتی تاقیکردنەوەکان بۆ قۆناغەکانی کۆتایی پۆلی شەشەمی ناوەندی (12)، لە کاتژمێر شەش تا هه‌شتی به‌یانی و بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر، هێڵه‌كانی ئینتەرنێت راده‌گیرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمە لەسەر بنەمای رێنمایی باڵا و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەیه”.
سبه‌ی شه‌ممه له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ بۆ قوتابیانی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی (پۆلی 12) ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان بڕیاره له 23ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێبكات.
هاوكات پێشتر له هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 جێبه‌جێكراوه، ئه‌مه‌ش به ئامانجی رێگه‌گرتنه له دزه‌پێكردنی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان.