کوژراو و بریندار هەیە
به‌م به‌یانییه هێرش كراوه‌ته سه‌ر پۆلیسی كه‌ركوك ته‌قه‌كه‌رێكیش ده‌ستگیر كراوه
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
به‌م به‌یانییه، چه‌ند چەکدارێكی نەناسراو لە سەنتەری شاری کەرکوک ته‌قه له پۆلیسی فریاکەوتن ده‌كه‌ن، کوژراو و بریندار لە هەردولا هەیە .
بەیان ئەمڕۆ هەینی 7.6.204 دوو چەکدار نەناسراو لەنزیک بازاری مەزادخانە بە سواری ماتۆرێکەوە دەستڕێژی گولـلە لە دەوریەکی پۆلیسی فریاکەوتن دەکەن کوژراو و بریندار لە هەردولا هەیە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی فریاکەوتن بۆ 964 ئه‌و هێرشه‌ی به كارێكی تیرۆریستی ناوبرد كه به‌م به‌یانییه لە ناو بازاری مەزادخانەی کۆن روویداوه.
وتیشی “دوو چەکداری نەناسراو تەقە لە دەوریەکی پۆلیسی فریاکەوتن دەکه‌ن، پۆلیسێک گیانی لە دەستدا و یەکێکیش برینداربوو”.
به‌قسه‌ى ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ته‌قه‌كه‌ره‌كان هەڵهاتون، به‌ڵام بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ هەینیە و بازاڕەکە چۆڵ بووە لە رێگای کامێرای چاودێری هێزە ئەمنیه‌کان بینیویانە لە نزیک نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی دەکەونە بۆسەی هێزە ئەمنییه‌کانەوە یەکێک لە چەکدارەکان کوژرا و ئەوەی دیکەش بە برینداری دەستگیرکرا.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن