گلۆپه‌كانى 65 عامود گۆڕدران

دوو سایده‌كه‌ى ناحیه‌ى بالیسان رووناككرایه‌وه‌

964+

فەرهاد حەسەن

ئه‌و رێگا دوو سایده‌ى به ‌ناو ناحیه‌ى بالیساندا ده‌ڕوات، له‌لایه‌ن تیمه‌كانى كاره‌باوه‌ گڵۆپی تازه‌ بۆ عاموده‌كانى داندرا و له‌مه‌ودوا شه‌وان ئه‌و دوو سایده‌ به‌تاریكی نامێنێته‌وه‌.

ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو ساڵه‌، دووسایده‌كه‌ى ناحیه‌ى بالیسانى سه‌ر به‌ قه‌زاى شه‌قڵاوه‌  تاریكه‌ و ئه‌مه‌ش ببوه‌ ئاسته‌نگ بۆ به‌شێك له‌و شۆفێرانه‌ى به‌و رێگایه‌دا هاتوچۆیان ده‌كرد.

مه‌هدی مسته‌فا توتمه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بالیسان به‌ 964ـى وت، نزیكه‌ى ساڵێكه‌ بۆ رووناككردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو سایده‌یه‌ هه‌وڵى جیاجیامان داوه‌ بۆ دابینكردنى بودجه‌، دواجار تواندرا نزیكه‌ى چوار ملیۆن دینار دابین بكه‌ن.

وتیشی “درێژى دووسایده‌كه‌ سێ كیلۆمه‌تره‌ و 65 عامودى له‌خۆ گرتووه‌، ته‌واوى ئیناره‌ و گلۆپه‌كانى گۆڕدران و ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌ماوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تیمكێكی چاككردنه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى شه‌قڵاوه‌ كارى جێبه‌جێكردنى ئه‌و كاره‌یان گرتبووه‌ ئه‌ستۆ.

گه‌نجانى بالیسان بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌كان ئه‌نجوم...

گه‌نجانى بالیسان بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌كان ئه‌نجومه‌نێكیان دامه‌زراند