لێکۆڵینەوە لەسەری بەردەوامە
پارێزگاری هەولێر دەڵێت؛ جارێ کافتریاکەی عەنکاوە بە داخراوی دەمێنێتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
سەبارەت بەو کافتریایەی قەزای عەنکاوە، کە گوایە رێگەی نەداوە بە جلی کوردی بچنە ژوورەوەی بە قسەی پارێزگاری هەولێر جارێ بە داخراوی دەمێنێتەوە تاوەکو لیژنەی لێکۆڵینەوە کارەکانی خۆی تەواو دەکات.
پەیامنێری 964 چووە بەردەمی کافتریاکە دەردەکەوێت دەرگاکەی داخراوە، پێشتریش لەگەڵ ئوم،ێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر قسەی کردبوو وتبووی دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە کردووە کە ئاخۆ لەو کافتریایە چوونەژوورەوە بە جلی کوردی قەدەغەکراوە یاخود نا، ئەوان چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەکەن و دواتر بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم کافتریایە دەدرێت کە ئاخۆ وەکو ئێستا بە داخراوی دەمێنێتەوە یاخود دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن