شایەتحاڵێکی نوگرە سەلمان:

“لە تینوێتی میزی خۆی دەخواردەوە تا گیانی دەرچوو”

میلاد جەلال

رێباز غالب، یەکێک لە رزگاربوانی قەڵای نوگرە سەلمانە، ئەمڕۆ لەدادگای رەسافە لە بەغدا شایەتی لەسەر “حەجاج” داوە و دەڵێت “مەرگی هاوڕێکانم بە چاوەی خۆم بینیوە”.

رێباز، بە 964ى وت، ئەمڕۆ لە دادگای رەسافە شایەتیم لە دژی حەجاج دا، کە 38 ساڵ پێش ئێستا بەچاوی خۆم مردنی ھاوڕێکانی ھاوتەمەنی خۆم بینی لە قەڵای موگرە سەلمان”.

باس لەوەش دەکات کە بەچاوی خۆی کەسانێکی بینیوە لە تینوێتی میزی خواردووەتەوە، کەچی دواتر گیانی لەدەست داوە.

ئاماژە بەوەدەکات، ھەستێکی زۆر خۆشی هەبووە کاتێک ئەمڕۆ دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ حەجاج دەرکردووە، دەشڵێت “ئەوکات کەس نەیدەوێرا سەیری حەجاج بکات بەڵام ئەمڕۆ بە زەلیلی بینیمان”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن