چی بەسەرهاتووە؟
ژێرپرده‌كه‌ی سلێمانی ناناسرێته‌وه
+964
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانی
ژێرپرده‌كه‌ی شه‌قامی مه‌حوی له سلێمانی، كه بازاڕی په‌له‌وه‌ر و ته‌یر و باڵنده‌یه، ئێستا به شێوه‌یه‌ك نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، هه‌ر حه‌زده‌كه‌ی بچیته ئه‌وێ و وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دیكۆره تازه‌كه‌ی بگریت و پیاسه‌یه‌كی تێدا بكه‌یت.
کارەکانی نۆژەنکردنەوە پردەکەی شەقامی مەحوی لە سلێمانی کۆتایی هات و سەرجەمی سەر و ژێرپردەکە نۆژەنکراوەتەوە، بە جۆرێکە کە زۆر پاکوخاوێنە و جوان کراوە و گلۆپی بۆ دانراوه.
بەپێی ئەو زانیارییانە لە کۆمپانیای جێبەجێکار بە 964 دراوە، لە نۆژەنکردنەوەی پردەکەدا نزیکەی 30 هەزار خشتی سلێمانی بەکارهاتووە و بە دیزاینێکی دێرین رازێنراوەتەوە، هه‌روه‌ها وەستای خۆماڵی كاریان تێدا كردووه.
وه‌ك باسده‌كرێت، به‌شێك له‌و خشتانه‌ى له‌و نوێكردنه‌وه‌یه به‌كارهێندراون تەمەنیان بۆ 114 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هی خانوە رووخاوەکانی گه‌ڕه‌كێكی كۆنى سلێمانین.
رێبوار حسێن وەستای خشتکاری بە 964 وت، لە گەڕەکی سابونکەرانی سلێمانی چەند خشتێکی لە خانویەکی کۆنی داڕووخاو هەڵگرتوەتەوە، بەپێی ئەوەی بەدواداچونی کردوە دەرکەوتووە مێژووی دروستکردنی خانوەکە گەراوەتەوە بۆ زیاتر لە سەدەیەک و ته‌مه‌نى خشته‌كانیش 114 ساڵه.
لە رۆژی هه‌شتی یه‌كی ئەمساڵەوە کارکردن لە پردەکەی ناو بازاڕی سلێمانی دەستی پێکردووە و شەقامی ژێر پردەکەش نۆژەنکراوەتەوە و ئێستا كاره‌كانی تەواو بووە.
بریاره لە چەند رۆژی داهاتوودا له رێوڕه‌سمێكدا به فه‌رمی بكرێته‌وه، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ش به‌شێكه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره له سلێمانی.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا