کەسێکیش بریندارە

لە کەرکوک تانکەرێک تەقییەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە ناوچەی پیشەسازی کۆن لە کەرکوک تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی تەقییەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا.

شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، تانکەرێکی بەتاڵ لە کاتی لەحیمکردن تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی کە خەڵکی پارێزگای کوتە گیانی لەدەستداوە، ئەو کەسەش کە لەحیمکارییەکەی کردووە، بە سەختی بریندار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی ئەو شۆفێرە بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە و دواتر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە پیرەمەگروون تانکەرێک تەقییەوە و گەنجێک گیانی لەدەس...

لە پیرەمەگروون تانکەرێک تەقییەوە و گەنجێک گیانی لەدەستدا