دیمهنێكى ئه‌و دارستانه‌ى گوندى گه‌ره‌وان كه‌به‌هۆى كرمهكهوه وشكبووه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى شاری رواندز
لە گوندێکی رواندز
کرمێکى مه‌ترسیدار بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌شێكی دارستانه‌كانى وشككردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندی گه‌ره‌وانى سه‌ر به قه‌زاى رواندز، كرمێك بڵاوبووه‌ته‌وه جوتیاران ده‌ڵێن مه‌ترسیداره و به‌شێك له دارستانه‌كانى وشككردووه، كشتوكاڵیش ئه‌مڕۆ سه‌ردانى كردوون و ده‌ڵێت قڕكه‌ریان بۆ دابین ده‌كه‌ین.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌شێك له جوتیاران له سۆشیاڵ میدیاى سنووره‌كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێن كرمه‌كه ناوى (مه‌لكه‌سه‌ن)ـه، زوو فریایان نه‌كه‌ون دارودره‌ختى گونده‌كه‌یان وێران ده‌كات.
دەشڵێن، پێویستە شارەزایانی بواری رشاندنی دەرمان و لایەنی پەیوەندار، لە نزیکەوە چاودێریی ئەو بابەتە بکەن و چارەسەری گونجاو دیاریی بکەن، کە ئەمساڵ بە دەیان کیلۆمەتر زەوی و دارودرەختی داپۆشیوە و هەموو گەڵایەکانی خواردوون.
په‌یام دڵدار سه‌برى، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى رواندز به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى گونده‌كه‌یان كردووه و ئه‌و رووبه‌ره‌یان بینیوه، كه كرمه‌كه‌ى لێ بڵاوبووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت “ژماره‌یه‌كی زۆر نین، به‌ڵام كۆنتڕۆڵكردنیان ئاسان نییه”.
وتیشی “زانیاری و به‌ڵگه‌ى پێویستمان له‌سه‌ر ئه‌و كرمه ده‌ستكه‌وتووه و له سبه‌ینێوه نووسراوى فه‌رمیان بۆ ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ى به زووترین كات ده‌رمان و قڕكه‌یان بۆ دابین بكرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كرمه ره‌نگى خۆى ده‌گۆڕێت و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له دۆڵى ئاكۆیان بڵاوببووه‌وه و ره‌نگى ره‌ش بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گوندى گه‌ره‌وان ره‌نگى زه‌رده.
سه‌باره‌ت به هۆكارى په‌یدابوونى ئه‌م كرمه، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ ده‌ڵێت، زۆریى بارانبارینى ئه‌مساڵ هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌تى.
ئاشكراشی كرد، كه ئه‌م كرمه زیان به دره‌خته‌كان به‌گشتى و دره‌خته به‌رداره‌كان به‌تایبه‌تى ده‌گه‌یه‌نێت.