هه‌م بۆ كشتوكاڵ و هه‌میش بۆ مرۆڤ

له‌ دۆڵى ئاكۆیان كرمێكی زیانبه‌خش بڵاوبووه‌ته‌وه

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ كرمێك له‌ دۆڵى ئاكۆیانى سه‌ر به‌ قه‌زاى رواندز بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن كرمێكی زیانبه‌خشه‌، كشتوكاڵى سۆرانیش ده‌ڵێت، ئاگامان لێیه‌تى و قڕكه‌ریان بۆ دابین ده‌كه‌ین.

سه‌ره‌تا كرمه‌كه‌ به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌و سنووره‌ بڵاوبوبووه‌وه‌، به‌ڵام ماوه‌ى دوو رۆژه‌ رووى له‌ گوندى ئاكۆیانى ئه‌م دۆڵه‌ كردووه‌ و وه‌ك ده‌بیندرێت له‌هه‌موو شوێنكدا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

په‌یام دڵدار سه‌برى، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى رواندز به‌ 964ـى وت، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى ئه‌م سنووره‌یان كردووه‌ و به ‌چاوى خۆیان ئه‌م كرمه‌یان به ‌به‌ربڵاوی بینیوه‌.

وتیشی “به‌قسه‌ى خه‌ڵكى سنووره‌كه‌ و به‌ته‌مه‌نه‌كانى گوند، ئه‌م كرمه‌ زیانى بۆ كشتوكاڵ و گژو گیاو بۆ مرۆڤیش هه‌یه‌ كه‌ حه‌ساسییه‌ى بۆ دروست ده‌كات”.

به‌قسه‌ى كشتوكاڵى رواندز یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌م جۆره‌ كرمه‌ بەو بەربڵاویە ده‌بیندرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمى سه‌رووى خۆیان له‌و بابه‌ته‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ دابینكردنى ده‌رمانى قڕكه‌ڕ بۆ قه‌ڵاچۆكردنى.

لایخۆشییه‌وه‌ كامه‌ران مامه‌ند، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵى ئیداره‌ى سۆران به‌ 964ـى وت، ئاگاى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م كرمه‌ هه‌یه‌ و چاوه‌ڕێى نوسراوى كشتوكاڵى رواندز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رمانى پێویست بۆ قڕكردنى ئه‌م كرمه‌ بۆ هاوڵاتیانى گوندى ئاكۆیان دابین بكه‌ین.

 رشاندن به ‌مادده‌ى قڕكه‌ر ساڵانه‌ 30% هه‌نگه‌كانى ه...

 رشاندن به ‌مادده‌ى قڕكه‌ر ساڵانه‌ 30% هه‌نگه‌كانى هه‌رێم له‌ناو ده‌بات