بە جەڵتەى دڵ

بەڕێوەبەرێکى رۆشنبیرى لە خەودا گیانى لەدەستدا

964+

هێڤى دێوالى

بەڕێوەبەرى بزاڤى رۆشنبیرى ئاکرێ بە جەڵتەى دڵ لە خەودا گیانى لەدەستدا.

نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژى تەندروستى ئاکرێ بە 964ـى وت،”بەیانى ئەمڕۆ، کاوە زوهێر، بەڕێوەبەرى بزاڤى رۆشنبیرى ئاکرێ لە خەودا گیانى لەدەستدا”.

بە وتەى نێچیرڤان فەخرەدین، کاتژمێر 7:30 خولەک، کاوە زوهێر گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەر لە گەیاندنى بە جەڵتەى دڵ گیانى لەدەستدا بوو.

کاوە زوهێر، تەمەنى 39 ساڵە و پێشتر وتەبێژى تەندورستى ئاکرێ بووە

وەک ئەوەى وتەبێژى تەندروستى ئاکرێ باسى دەکات، کاتێک خەبەرى نەبووەتەوە خێزانەکەى چووە بانگى بکات دەرکەوتووە گە هۆکاڕێک هەیە بۆیە بەزووى دەیگەیەنن بە نەخۆشخانە، بەڵام دەرکەوتووە لە خەودا بە جەڵتەى دڵ گیانى لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژەهرى جاڵجاڵۆکەیەک مردن بە جەڵتەى دڵ رادەگرێت

ژەهرى جاڵجاڵۆکەیەک مردن بە جەڵتەى دڵ رادەگرێت