پاڵه‌وانی سنۆكه‌ری دهۆك ده‌ركه‌وت

964+
هیڤی دێوالی- دهۆك

ئه‌مشه‌و “پێنجشه‌ممه‌ 19ـی كانوونی دووه‌م، پاڵه‌وانیه‌تیی یاریی سنۆكه‌ر كۆتایی هات، هه‌روان سه‌لام نازناوه‌كه‌ی برده‌وه‌.

پاڵه‌وانیه‌تییه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ به‌ به‌شداریی 32 یاریزانی دهۆك، زاخۆ، ئاکرێ و بەردەرٍەش ده‌ستیپێكرد و ئه‌مشه‌و كۆتایی هات.

ركابه‌رییه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی یاریزانانی شاری دهۆك و ده‌وروبه‌ری بوو، له‌ یه‌كه‌م رۆژی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا چوار یاریزان گه‌یشتنه‌ قۆناغی كۆتایی.

یاریزانه‌ به‌شداره‌كان ئاستێكی باشیان هه‌بوو، پێشتر له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی عێراق و كوردستانیان به‌شدارییان كردبوو.

له‌ ئه‌نجامی كۆتاییدا یاریزان هه‌روان سه‌لام توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاری، هۆگر دهۆكی و ئه‌یوب حه‌سه‌ن پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌میان به‌ده‌ستهێنا.

پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن لقی دهۆكی فیدراسیۆنی سنۆكه‌ر هاتبووه‌ ئه‌نجامدان.

پاڵەوانیەتی بلیارد لە دهۆک – ڤیدیۆ +964