لیژنەکانی قایمامییەت چوونەتە سەر چیاکانی ئەزمەڕ و گۆیژە. فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
ئاگرکردنەوە قەدەغەکرا
ئیتر بۆت نییە بە ئارەزووى خۆت لە گۆیژە و ئەزمەڕ تکە لێدەى
964+
وریا فەتاح
لیژنەکانى قایمقامییەتى سلێمانى، هەموو جۆرە ئاگرکردنەوەیەک لە چیاکانى گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکەن، کەواتە لەمەودوا ناتوانى بە ئارەزووى خۆت تکە لێدەیت و نێرگەلە بکێشى.
لیژنە هاوبەشەکان بە هاوکاری لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ و بەشی زیادەرۆیی لە شارەوانی و دارستان و پاوان، هەڵمەتێکیان بۆ چیاکانى گۆیژە و ئەزمڕ ئەنجام دا.
لەهەڵمەتەکەدا، سەرجەم کۆشک و کەپر و دەستگێڕەکان ئاگادارکرانەوە کە ئاگرکردنەوە قەدەغەیە و هەرکەسێک سەرپێچی بکات رووبەڕووی سزا یاساییەکان دەکرێتەوە.
قایمقامییەت، داوا دەکات هاوڵاتیان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قایمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن07708677777