بەرگرى شارستانى
“هەر دەڕاسە و کاکوتێکتان بینى تانکى ئاوى لەگەڵدا نەبوو ئاگادارمان بکەن”
964+
وریا فەتاح
پێدەچێت ئاگرە زۆرەکان، بەرگرى شارستانى شاروشارۆچکەکانى ناچار بەوە کردبێت مەرج و رێنمایى توند بۆ کارى دەڕاسەکان و کاکوتەکان دەربکەن.
بەرگرى شارستانى بنکەى ژاراوە، بەمەبەستی رێگری کردن لە رووداوی ئاگر کەوتنەوە و پاراستنی بەرهەمە کشوکاڵییەکان داوا لە هاوڵاتیانی دەکات هەر دەڕاسەیەک یان دەزگایەکی کاکوتیان بینی رێنماییەکانی بەرگری شارستانی جێبەجێ نەکردبوو یان تانکی ئاویان لەگەڵدانەبوو بەزووترین کات بنکەکەیان ئاگادار بکاتەوە.
هاوڵاتیان لە کاتى بوونى ئەو سەرپێچیانەدا دەتوانن لە رێگەى ژمارە مۆبایلى 07721541873، بنکەى بەرگرى شارستانى ژاراوە ئاگادار بکەنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە رۆژانى رابردوودا لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین، لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە رێگرى لە دوو دەڕاسەکرا کە دروێنە ئەنجام بدەن ئەوەش بەهۆى جێبەجێنەکردنى رێنماییەکانى بەرگرى شارستانى.
دەڕاسەیەکى تر سڕکرا
عەلى قادر، وتەبێژى بەرگرى شارستانى راپەڕین لەسەر ئەو بابەتە بە 964ـى وت، بۆ دەڕاسەکان مەرج و رێنماییمان پێداون کە دەبێت ئامێرى ئاکرکوژێنەوەیان پێبێت و تەنکەرێکى ئاویشیان لەگەڵ بێت، تا تەواو بوونى وەرزى دروێنەش کاکوتەکان رێگەیان پێنادرێت کاربکەن.