پارە وەرناگرن

لە رانیە و قەڵادزێ دروێنەى دەڕاسەکان هەر بە سەپانییە

964+

محەمەد عەلى- پشدەر

لە هەموو شوێنەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان، دەڕاسەکان بە پارە دروێنە دەکەن، بەڵام لە سنوورى قەڵادزێ و رانیە هاوشێوەى رابردوو هەر بە سەپانییە واتا لە برى پارە گەنم وەردەگرن.

خاوەن دەڕاسەکان بۆ هەر 10 تەنەکەیەک لە گەنمى دروێنەکراو تەنەکەیەک دەگێڕنەوە، واتا ئەگەر زەوییەک 100 تەنەکە گەنم بەرهەمەکەى بێت خاوەن دەڕاسەکان 10 تەنەکە دەگێڕنەوە

حاجی عومەر، خاوەن دەڕاسەیەکی دەشتى پشدەرە و قسەى بۆ 964 کردووە و وتى، “لەوەتەى فامم کردووەتەوە لە سنوورەکەى ئێمە دروێنە بە سەپانییە و پارە وەرناگیرێت، هەرچەندە ئێستا لە هەموو عێراق دەڕاسەکان بە پارە دروێنە دەکەن، بەڵام لاى ئێمە هەر بە گەنمە و پارە وەرناگرین”.

ئەو خاوەن دەڕاسەیە پێى وایە، وەرگرتنى گەنم بێ سەرئێشەترە و وەک پارە نیە ببێت بە قەرز.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نرخى کاتژمێرێک دروێنەى دەڕاسە لە گەرمیان سەروو 50 هەزار...

نرخى کاتژمێرێک دروێنەى دەڕاسە لە گەرمیان سەروو 50 هەزار دینارە