بەچەندە؟
نرخى نەوت دابەزى
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوت 77 سەنت دابەزیوە، لێدوانەکانی بەرپرسانی بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا هۆکارە، کە وتیان هێشتا زووە بیر لە کەمکردنەوەی رێژەی سوو بکرێتەوە.
بەپێی داتاکان، ئەمڕۆ شەممە 1.6.2024 نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 81 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، له كاتێكدا بهرمیلێك نهوتی خاوی رۆژئاوای تهكساس به 76 دۆلار و 99 سەنت مامهڵهی پێوهدهكرێت و ئەویش 0.92 سەنت دابەزیوە.
بڕیارە 24 ئەندامى ئۆپیک پڵەس بڕیار بدەن کە رۆژانە زیاتر لە 2 ملیۆن بەرمیک لە بازاڕى نەوتدا تا کۆتایى ئەمساڵ کەم بکەنەوە.
ئەم هەنگاوەى ئۆپیک، کاریگەرى راستەوخۆى دەبێت لەسەر نرخى نەوت و پێدەچێت بە ئاراستەیەکى بەرزدا بیبات و بۆ ماوەیەک نەوت پارێزگارى لە نرخەکەى بکات و دانەبەزێت.