4 بە 2 لێى بردەوە

نەورۆز گڕى بەردایە قوەى جەوییە

وریا فەتاح

یانەى نەورۆزى شارى سلێمانى، سەرکەوتنێکى گەورەى بەرامبەر قوەى جەوییە نوسییەوە و بە ئەنجامى 4 گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێى بردەوە.

لە یارییەکانى هەفتەى 32ـى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى نەورۆز میواندارى قوەى جەویەى کرد و توانى بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکەى لێ بباتەوە.

گۆڵەکانى نەورۆز، بە هاتریکى ئیبراهیم تۆمیوا لە خولەکەکانى 3،58،78 و گۆڵێکى کڵاودیۆ ئۆڵیڤێران لە خولەکى 58 تۆمارکران، گۆڵەکانى قوەى جەویەش لەلایەن حەسەن مەتروک و ئەیمەن حوسێن، لە خولەکەکانى 34 و 54 تۆمارکران.

نەورۆز لە پلەى شەشەمى خولى ئەستێرەکانى عێراق 48 خاڵى کۆکردووەتەوە، یانەى قوەى جەویەش بە 66 خاڵ پلەى دووەمى گرتووە.