دیمه‌نى تۆمه‌تباره‌كه كه پۆلیسی سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه.
نه پاره‌یان دیاره و نه ئیش
بەتۆمەتی فێڵکردن لە خەڵک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه به فرت و فێڵ پاره‌ى له چه‌ند كه‌سێك وه‌رگرتووه گوایه ئیشیان بۆ ده‌كات، به‌ڵام نه ئیشی دیار بووه و نه پاره‌كانیشیان.
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق ئه‌و تۆمەتباره‌یان دەستگیرکرد، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردبوو.
بڕی 40 هەزار دۆلار واتا (چوار دەفتەر دۆلار)ی بەناوی ئیشکردنەوە له‌و خه‌ڵكه وه‌رگرتووه و پارەکەی لێ خواروون.
پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووه و تۆمه‌تباره‌كه‌ش كه ناوى (ع. ع. ف)ـه بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 345 لە یاسای سزادان راگیراوە و ده‌شڵێن “دانی بە تاوانەکەیدا ناوە”.