کارتی بانکی بەناوی خەڵکەوە دەرکردووە

بە تۆمەتی فێڵکردن کەسێک لە راپەڕین دەستگیرکرا

964+

توانا نەقی

پۆلیسی راپەڕین کەسێکیان بە تۆمەتی فێڵکردن و دروستکردنی کارتی بانکی بەناوی کەسی ترەوە دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک بەفێڵی هاوکاریکردن و کاری خێرخوازی پێناسی لە چەند هاوڵاتییەک وەرگرتووە.

دەشڵیت، دواتر تۆمەتبارەکە بە پێناسی ئەو هاوڵاتیانە کارتی بانکی دەرکردووە و بەکاری هێناوە بۆ بازرگانیکردن و وەرگرتنی دۆلار لە بانکەکان.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار (ی، ع، ا) لە رەگەزی نێر دەستگیر بکەن و بە پێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

لە راپەڕین سێ تۆمەتبار دەستگیر کران

لە راپەڕین سێ تۆمەتبار دەستگیر کران