80 هەزار دانیشتووی هەیە

قەزای بازیان یەک گۆڕستانی هەیە و ئەویش شوێنی نەماوە

964+

پێشەوا محەمەد

قەزای بازیان یەک گۆڕستانی هەیە، ئێستا ئەویش شوێنی ناشتنی مردووی نەماوە و هەوڵ هەیە بۆ فراوانکردنی، بەرپرسێکی سنوورەکە دەڵێت، پێویستە گۆڕستانی دیکە دروست بکرێت.

ئەو گۆڕستانەی لە قەزاکەدایە کەوتووەتە شارۆچکەیی ئەڵڵاییەوە و پێشنیار کراوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار فراوان بکرێت.

هێرۆ تاهیر، سەرۆکی شارەوانیی ئەڵڵایی بە 964ـی راگەیاند، هەموو رێکارێکی یاساییان بۆ فراوانکردنی گۆڕستانەکە ئەنجام داوە و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە بۆ رەزامەندی و فراوانکردنی.

وتیشی، “مردووی سەرجەم قەزاکە دەهێندرێتە ئەو گۆڕستانە و ئەوە یەکەمجارە گۆڕستانەکە فراوانکردنی بۆ بکرێت”.

قەزاکە لە پێنج شارۆچکە و 58 گوند پێکدێت و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 80 هەزار کەسە.

بە بڕوای سەرۆکی شارەوانیی ئەڵڵایی، فراوانکردنەکە چارەسەری بنەڕەتی نییە، چونکە دوای چەند ساڵێکی دیکە دووبارە جێگە نامێنێت، “پێویستە لە شوێنی دیکەی قەزاکە شوێن بۆ گۆڕستانی نوێ دابین بکرێت”.

لە بازیان بنەتۆی سۆیا بەرهەم دەهێندرێت

لە بازیان بنەتۆی سۆیا بەرهەم دەهێندرێت