رووداوی هاتوچۆ لە هەورامان
پێنج هاوڵاتی بریندار بوون و یەكێكیان مەلا مەعازە
964+
ئەمەل ناجی
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە رێگەی خورماڵ – هەورامان، پێنج هاوڵاتی بریندار بوون، دوای ئەوەی سێ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندادا.
رووداوەكە ئەمڕۆ سێشەممە 7.4.2026 روویداوە و لە نێوان دوو پیكاب و ئۆتۆمبێلێكی دیكە بووە، بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی بریندار بوون، كە یەكێك لەوان مەلامەعازە، كە كەسێكی بەخشراوی سنووری هەورامانە و بە قسە خۆشەكانی بووەتە خۆشەویستی خەڵك و ناسراوە.
هاوكار ئیبراهیم بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خورماڵ بە 964ی راگەیاند، پێنج بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و برینەكانیان سووكە.
بە گوێرەی ئەو دیمەنانەی كامێرای 964 وێنەی گرتوون، دوو پیكابەكە زیانی زۆریان پێگەیشتووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا