گرافیك: 964+
كه‌س پێی نه‌زانیبوو
مامۆستایه‌کی تەمەن 41 ساڵ كه‌وته نێو چاڵێك و گیانی لەدەستدا
زەید کۆچەر – دهۆک
له گوندێكى سنوورى دهۆك، مامۆستایه‌ک لەنێو باخەکەیدا گیانی لەدەستدا و سه‌رچاوه‌یه‌كیش به 964ـى وت، كه‌وتووه‌ته ناو چاڵێكه‌وه.
مامۆستایه‌كه تەمەن 41 ساڵه و خه‌ڵكی گوندى تافەڕەشێى نزیک زاڵگەی دهۆك لە دیوی گوندی ئەڤریکێ یە.
له كاتى كاركردن له‌ناو باخچه‌كه‌یدا كه‌وتووه‌ته ناو ئه‌و چاڵه‌وه و تیمی فریاگوزارى سەنتەری 122ـی دهۆکیش كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناوه.
سەرچاوەیەکی تایبەت لەو تیمه‌ی دهۆک بە 964ـی وت، له‌م رووداوه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه چوونه‌ته شوێنه‌كه ده‌بینن لەنێو چاڵەکەدا سەری بەر دارێک کەوتووه و دەستبه‌جێ گیان لەدەستداوه.
وتیشی “کەس به مردنى ئه‌و مامۆستایه‌ی نه‌زانیبوو تا ئەوکاتەی دۆزیویانەتەوە”.
بەپێی زانیاری 964ـی وت، تەرمه‌كه ئێستا براوه‌ته پزیشکی دادى دهۆك.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن