بازاڕی نەوت. گرافیکی 964
هاتەوە 83 دۆلار
نرخی نەوت دابەزی
964+
توانا نەقی
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 30.5.2024 نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبوونەوەی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 83.44 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هەر بەرمیلێک بەرێژەى 0.16 سەنت لەچاو دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکان دابەزیوە.
هەرچی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساسە بە 79.10 سه‌نت ده‌ستی به مامه‌ڵه كرد و هەر بەرمیلێک بەرێژەى 0.13 سەنت دابەزیوە.
بەپێی داتاکانی پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا، هەرچەندە قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا کەمیکردووە، بەڵام قەبارەی بەرهەمە نەوتییەکان دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
بڕیاریشە هاوپه‌یمانی ئۆپێك له 1.7.2024 كۆبببێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پێشبینی ده‌كرێت سنوورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی ئێستا تا نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2024 درێژ بكاته‌وه.