دوو هه‌فته ده‌مێننه‌وه
شاندێكى ژینگه‌ى كوردستان له وڵاتى چینن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاندێكی ژینگه‌ى هه‌رێمی كوردستان له وڵاتى چینه، بۆ ئه‌وه‌ى سوود له ئه‌زمونى ئه‌و وڵاته له رووى پێشخستنى ژینگه وه‌ربگرن و ئه‌ندامێكی ئه‌و شانده‌ش ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت له‌رووى ئه‌كادیمییه‌وه ئه‌و سووده وه‌ربگرن.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى ئیداره‌ى سۆران به 964ـى وت، ماوه‌ى 15 رۆژ له‌و وڵاته ده‌مێننه‌وه تا ئێستا چوونه‌ته چه‌ندین شوێن و به‌شدارى چه‌ندین سمینار و وۆڕكشۆپێكیشیان كردووه.
وتیشی “هه‌رێمی كوردستان وه‌ك وڵاتێكی تازه پێگه‌یشتوو پێویسته له‌رووى ئه‌كادیمییه‌وه سوود له ئه‌زموونه‌كانى وڵاتى چین ببینێت، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه هاتووین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، سبه‌ى سه‌ردانى به‌كینى پایته‌ختى ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن و له‌وێش له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا بەشداری چەند چالاكییەک دەکەن.