سەرەتا رازی نەبوو
لە سلێمانی هۆڵێک کرا بە ناوی تەڵعەت تاهیرەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ لە سلێمانی و لە پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی نیشتیمان هۆڵێک کرا بەناوی تەڵعەت تاهیری شاعیر و ئەدیبەوە، ئەو سەرەتا بە چەند هۆکارێک رازی نەبوو دواتر هەر کرا.
تەڵعەت تاهیری شاعیر بۆ مایکی 964 قسەیکرد و دەڵێت، زۆر کەسی لە ئەو باشتر لە مردوو و زیندووەکان هەبوو ئەو هۆڵە بکەن بە ناوییەوە، بەڵام سوپاسیشیان دەکات و دەڵێت بەرپرسیاریەتی ئەدەبی زیاتر دەکات ئەو کارە.
لە وەسفی سلێمانیش دەڵێت ئەم شارە ئەڵماسی سەر تاجی کوردایەتییە و دەیان شاعێر و ئەدیب و روناکبیری سەردەمە جیاوازەکان وسفی سلێمانییان کردووە.
تەڵعەت ئێتا کتێبێکی ئامادەیە کە شیعرییە و بە زمانەکانی ئیگلیزی و ئەڵمانی و تورکی دەخرێتە بەر دیدەی خێنەران.
پێداچوونەوە: توانا نەقی