بەرنامەیەکی نوێی "سەعاتی سفر"
لە عەریفەوە بۆ ئەفسەر؛ ورد و درشتی پێکهاتەی سوپا باسدەکەن
ژووری هەواڵ
توانا نەقی و عەقید سەلام، بە پڕۆگرامێکی جیاواز و نوێی “سەعاتی سفر” گەڕانەوە و ئەمجارە زۆر بە وردی باسی پێکهاتەی سەربازی و بەتایبەتر پێکهاتەی سەربازی عێراقی باس دەکەن، ورد و درشتی فەرماندە و یەکەکانیان هەتا ستراتیژییەکانی گەنگەشە دەکەن.
عەقید سەلام ئەسعەد، راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی لە سەرەتای بەرنامەکە باس لە فەسیڵ دەکات، کە ژمارەیان لە نێوان 16 بۆ 40 سەربازن و دەڵێ، ئەگەر ژمارەکە لەوە کەمتربێت دەبێت بە مەفرەزە، هەریەکە و ئەفسەریکی هەواڵگیریی تێدایە، ئەگەر هاتوو شەڕ روویدا، ژمارەکانی فەسیڵ بۆ 12 کەس کەمدەبێتەوە و عەرفیێکیان بۆ دادەنرێ.
لەبارەی سریە، عەقید سەلام دەڵێ، سریە لە فەسیڵ گەورەترە، بەبێ ئەفسەرەکەی ژمارەیان دەگاتە 150 کەس، لە ملازمی یەکەم تاوەکو نەقیب دەتوانن فەرماندە یان سەرپەرشتی سرییەکە بکەن.
توانا نەقی لەبارەی فەوج پرسیار لە راوێژکارەکەی 964 دەکات و دەڵێ، فەوج پێکهاتەیەکی تەکتیکی هەیە و لە چوار بۆ پێنج سریە پێک دێت، “سریەی بارەگا، ئیسناد و هاوەن”، کە ژمارەیان زیاتر لە 700 کەس زیاترە، لە عێراق پێکهاتەی فەوج 650 کەسە، فەرماندەی فەوج دەبێ لە مقەدەم بەرەوسەرتر بێت و لە کاتی شەڕ پێویستت بە پێکهاتەی مرۆیی و کەرەستەی لوجستی هەیە و ئەفسەرەکان فەرمانداریی دەکەن.
لیوا لە سێ بۆ پێنج فەوج پێک دێ، وە بارەگایان هەیە و سریەی جیاواز کاری تێدا دەکەن،وە بۆ سریەکانی “دەبابە، مغاویر و هەواڵگیری” دابەش دەکەن، دەبێت فەرماندەکەیان لیوا یان لیوا روکن بێت، ئەو باسی دوو نموونە دەکات، کە عەقید و مقەدەم زۆرجار لەکاتی شەڕدا سەرپەرشتی لیوایان کردووە و روونی دەکاتەوە دوای لیوا فیریقە کە سێ لیوا لەخۆدەگرێ چۆ سەرپەرشتی شەڕ و مەترسییەکان دەکەن.