سزاکە مادییە
نووسینی سەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ لە عێراق غرامەی خرایەسەر
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ چوارشەممە، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، هەرکەسێک لە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل، “دەستەواژەیەک بنووسێت کە رەتکراوی یاسا و کۆمەڵگە و نەریت بێت”، بە بڕی 50 هەزار دینار غەرامە دەکرێ.
بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن، محەمەد عەلی ئەلحەسون بە تۆڕی 964 وت، “یاسای بەڕێوەبەرایەتی ژمارە 8ی ساڵی 2019 سزای 200 هەزار دیناری بەسەر هەر کەسێکدا سەپاندووە لە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بێباک و کەمتەرخەم.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “بەڕێوەبەرایەتی جەخت لەسەر قەدەغەکردنی نووسین و دەربڕینەکانی سەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەکان دەکاتەوە، کە لەلای یاسا و کۆمەڵگە و نەریت رەتکراوەتەوە”.
ئەوەشی وت، “لە یاسای بەڕێوەبەرایەتییەکەدا غەرامەکردنی 50 هەزار دینار بەسەر هەرکەسێکدا دەسەپێندرێت، کە ستیکەری دیکۆرات و ریکلام یان نووسین و وێنەکێشانی لەسەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل دابنێت، لە جامی پێشەوە یان دواوە و تایەکان”.