کێشانی نێرگەلە لەلایەن منداڵانەوە سزای لیژنەکانی بەدوادا دێت _ وێنە: پێگەی Google
سەرۆکی لیژنەکان: سزای توندیان دەدەین
نێرگەلەت بۆ منداڵی تەمەن خوار 18 ساڵ دانا چاوەڕێی سزابە
964+
ئەحمەد مستەفا
رۆژێکی ماوە تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان تەواو ببێت و بچنە پشووی هاوینەوە،سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، هەر لە ئێستاوە هۆشداری دەدات بە مارکێت و کافتریاکان مامەڵەی فرۆشتنی جگەرە و دانانی نێرگەلە بۆ منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ نەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29.5.2024، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بە 964ی وت،”جگە لە داخستن ئه‌و شوێنانه روبه‌ڕووی سزای توند ده‌كرێنه‌وه”.
“به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی پشوی هاوین و كۆتایی هاتنی ساڵی خوێندن، ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران روو‌و له گازینۆ، هۆڵه‌كانی بلیارد و كافتریا شوێنه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، بۆیه ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌كه‌ین رێگری له كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌كان بكه‌ن و هیچ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كیان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن”، گۆران قادر وای وت.
بەپێی یاسا و رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به ته‌مه‌ن خوار 18 بفرۆشن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن
بە قسەی گۆران قادر، “بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا و رێنماییه‌كان، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كانی دیكه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه و هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی بكات رووبه‌ڕوی داخستن ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی به‌شی یاسای قایمقامیه‌ته‌وه خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕوی رێكاری یاسای دیكه ده‌كرێته‌وه”.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، “هیوادارن ئه‌و شوێنانه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه روبه‌ڕوی سزادان نه‌كرێنه‌وه”، وتیشی، “بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقایمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، هاوڵاتیان یان زانیاری دەران دەتوانن پەیوەندی بەژمارە مۆبایلی ( 07708677777 )ـەوە بکەن”.