چەند کرێکارێک لە کارگەیەکدا کار دەکەن - وێنە: KRG
مامەڵەکان بووە بە ئەلیکترۆنی
خاوەنکارەکان ئاگاداری ئەم رێنماییەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بن
ئەحمەد مستەفا
راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، ئاگادارییەک بۆ سەرجەم خاوەنکاران لەبارەى سیستەمى ئەلیکترۆنى زانیاری ساڵانە دەنێرێ و دەیەوێ بزانن ئەو کارانەیان بووە بە ئەلیکترۆنی.
بە مەبەستی کارئاسانی و خێراماکردنى پڕۆسەى رایکردنی مامەڵەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، لە ئێستاوە دەتوانن لە رێگەی هەژمارە ئەلیکترۆنییەکانتانەوە (User & Password) لە سیستەمی ئەلیکترۆنیی زانیاری ساڵانە (gkrd.krd)، سەرجەم گۆڕانکاری و زانیارییەکانی کرێکاران بۆ مانگی (شوبات) نوێ بکەنەوە.
وە پرۆسەى (ناردن) بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەرى کۆمەڵایەتى ئەنجام بدەن.
بەگوێرەی قسەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بتوانن ئامادەکاریی تەواو بکەن بۆ رایکردنى مامەڵەکانیان تایبەت بە مانگى (شوبات)، پێش کۆتاییهاتنى مانگى (ئادار).
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم خاوەنکاران لەبارەى سیستەمى ئەلیکترۆنى زانیاری ساڵانە
بە مەبەستی کارئاسانی و خێراکردنى پڕۆسەى ڕایی کردنی مامەڵەکانتان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە:
لە ئێستاوە دەتوانن لە ڕێگەی هەژمارە ئەلیکترۆنییەکانتانەوە (User & Password) لە سیستەمی ئەلیکترۆنیی زانیاری ساڵانە (gkrd.krd)، سەرجەم گۆڕانکاری و زانیارییەکانی کرێکاران بۆ مانگی (شوبات) نوێ بکەنەوە و پرۆسەى (ناردن) بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەرى کۆمەڵایەتى ئەنجام بدەن.
ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بتوانن ئامادەکاریی تەواو بکەن بۆ ڕایی کردنى مامەڵەکانتان تایبەت بە مانگى (شوبات)، پێش کۆتاییهاتنى مانگى (ئادار).
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى