كارتی په‌مه‌یی له كۆپا ئه‌مریكا به‌كارده‌هێنرێت وێنە: ئاژانسەکان
بۆ دوو یاسا
كۆپا ئه‌مریكای ئەمجارە جیاواز دەبێت
964+
سۆما حەکیم زادە
تۆپی پێ هه‌روا دێ ناسك ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌تا كارتی په‌مه‌ییش هاته ناو یاساكانی یارییه‌كه.
فیدراسیۆنی ئه‌مریكای باشوور ئاشكرای كرد، بۆ یه‌كه‌مجار كارتی په‌مه‌یی له كۆپا ئه‌مریكای ئه‌مساڵ له ئه‌مه‌ریكا به‌كاردێت.
پاڵه‌وانیه‌تیی كۆپا ئه‌مریكا له ماوه‌ی 20ی حوزه‌یران تا 21ی ته‌مووزی داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت.
فیدراسیۆنه‌كه ده‌ڵێت، كارتی په‌مه‌یی به‌شێك ده‌بێت له یاسای ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری یاریزان له یارییه‌كاندا، به پێی یاسای 96 له رێنماییه‌كانی كۆپا ئه‌مریكا.
هه‌ر تیپێك بۆی هه‌یه پێنج گۆڕانكاری له یاریدا بكات، به‌ڵام له كۆپا ئه‌كریكا یاسای گۆڕانكاری شه‌شه‌میشدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر یاریزانێك تووشی پێكانی سه‌ر یان هه‌ژانی مێشك بوو، به‌مه‌ش كارته په‌مه‌ییه‌كه به‌كاردێت.