یاسای پشووه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ په‌سند كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولـلەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق یاسای پشووه‌ فەرمییه‌كانی پەسەند کرد.

لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک کۆماردا، کە 964 بینویه‌تی، تێیدا هاتووە “سەرۆکی کۆمار یاسای پشووە فەرمییەکانی بۆ کۆماری عێراق پەسەند کرد.

یاسای پشووە فەرمییەکان رۆژی 22ی ئەم مانگە (ئایار) لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکرا، چوار رۆژ دواتر ئەمیندارێتی پەرلەمان ناردی بۆ سەرۆکی کۆمار تا ئیمزای خۆی بخاتە سەر.

بەپێی یاساکە لە عێراقدا 16 پشووی سەرتاسەری هەیە، لە ناو ئەوانەدا زیادکردنی پشووی جەژنی غەدیر زۆرترین مقۆمقۆی دروستکرد.

جەژنی غەدیر لای شیعەکان رۆژێکی پیرۆزە، ئەوان دەڵێن لەم رۆژەدا پێغەمبەر خەلافەتی داوە بە عەلی کوڕی ئەبو تاڵب، بەڵام سوننەکان ئەمە رەت دەکەنەوەو لەگەڵی نین، دواجار بەدەنگی زۆرینەی شیعەکان ئەو رۆژە بۆ پشووەکان زیادکردو ئەمساڵ دەکەوێتە 24ی حوزەیرانەوە.
جگە لەو 16 پشووە سەرتاسەرییە، بۆ پێکهاتەکانیش پشوو داندراوە، ئەوەی ئەوان هەمووی پێکەوە 24 رۆژە.

قایمقامی هەڵەبجە بۆ 964: ئاگادارنین 16.3 کرابێتە پشووی فەر...

قایمقامی هەڵەبجە بۆ 964: ئاگادارنین 16.3 کرابێتە پشووی فەرمی