حسێن موحێبی وتەبێژی سوپای پاسداران - وێنە؛ میدیای ئێران
وتەبێژی سوپای پاسداران:
“ئیسرائیل بگەڕێتەوە ناو شەڕ تووشی بەڵایەکی کارەساتبار دەبێ”
964+
شۆڕش قادری
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، ئیسرائیل بێتەوە ناو شەڕەکە، بەڵایەکەی وای بەسەردێنن، هەر نەبینرابێ.
میدیای ئێران لەزاری حسێن موحێبی وتەبێژی سوپای پاسداران بڵاویکردووەتەوە، “ئیسرائیل بە هاندانی سەرۆکی ئەمریکا و پێدانی زانیاری هەڵە دەیهەوێ هەرچۆنێک بێ ئەمریکا لە ناوچەکە بهێڵێتەوە و لەڕێی تواناکانی واشنتنەوە، ئامانجەکانی بەرەوپێش ببات”.
“ئیسرائیل دەزانێ ئەگەر بگەڕێتەوە ناو شەڕ و ئێمە سەرنجیان بخەینەسەر، تووشی چی بەڵایەکی کارەساتبار دەبێ”، موحێبی وادەڵێت.
موحێبی هەڕەشەی لە بەریتانیاش کردووە و رایگەیاندووە، ئەگەر بچێتە پاڵ ئەمریکا، دەکرێتە ئامانجی سوپا هێزە ئەمنییەکانی ئێران.
ئەم هەڕەشانەی وتەبێژی سوپای پاسداران دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، ئەگەر داوا لە ئیسرائیل بکات بە دوو خولەک هێرش دەکاتەوە سەر ئێران بەڵام لە ئێستادا پێویستیان پێی نییە.