لە پایتەخت دێتەوە سەر 40 پلە

گەرماکە هێواش دەبێتەوە و جەوەکە سافە

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ تینی گەرماکە کەمێک ئارام دەبێتەوە و لە هەولێری پایتەخت پلەی گەرما دێتەوە سەر 40 پلەی سیلیزی.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 26.7.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێ، پلەی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی تۆمارکراوی دوێنێ.

بۆ سبەی دووشەمەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و تاڕادەیەک هەر وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 40 پلەی سیلیزی

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:41 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 40 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی