هەواڵەکان؛
سوچەڕێکی دەستبەسەرکراو ئازاد کرا و بێ باوکەکانیش دەبنە خاوەن پاسپۆرت
ژووری هەواڵ
رۆژ و شەوێکی تەواو پۆلیس سوچەڕێکی دەستبەسەر کردبوو، دواى رۆژێکیش هێشتنەوەى لە بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى کەلار سوچەڕەکە ئازاد کرا.
******
لە سلێمانییەوە 735 فەردە ئاردی ئەسپێ لێدراو رەوانەی وەکیلەکانی خۆراکی سەروچاوە کرابوو یەکسەر هەر کە دەمی فەردە دەکەنەوە ئەسپێ دەبینن و پێی دەزانن چی ماڵێکی خراپە و ئاردەکەیان گەڕاندەوە.
******
دەرکردنی پاسپۆرت بۆ خوار 18 ساڵ هەمیشە پێویستی بە ئامادەیی باوکیەتی بەڵام ئێستا منداڵانی بێ سەرپەرشتیش دەتوانن ببنە خاوەنی پاسپۆرت و فەرمانبەرێک رۆڵی باوکیان بۆ دەگێڕێت.
******
لەنێوان جەنجاڵی و چاوەڕوانیی نۆرەی بەنزیندا، غەریب بە كارەكەی بووەتە فێنکییەک بۆ تینوەتی شۆفێران و هەر لەو رێگیەشەوە پارووە نانێکی حەڵال بۆ ماڵ و منداڵەکەی پەیدا دەکات.