بەهۆی چلەی ئیمام حسێن
لە عێراق رۆژانی 3 و 4ـی مانگی داهاتوو پشووی فەرمیە
964+
توانا نەقی
بەبۆنەی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە 3 و 4ـی مانگی داهاتوو لە عێراق پشووی فەرمییە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە بۆنەی چلەی ئیمام حسێنەوە پشووی فەرمیان بۆ سەرجەم فەرمانبەران و دەوامی حکومی راگەیاندووە.
هەر ئەمڕۆش شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد، لە سەرەتای مانگی موحەرەمەوە تا ئەمڕۆ ملیۆنێک و 273 هەزار و 758 زیارەتکار لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە هاتوونەتە عێراق.
بەپێی راگەیەندراوی شانە ئەمنییەکە، زیارەتکارانی شعیە مەزهەب بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمە ئایینییەکان هاتوونەتە عێراق.