گۆپتەپە

نزیکەى 50 دۆنم پووش و پاوان سووتا

+964

عەزیز گۆپتەپەیی

لە سنوورى گوندى کۆپتەپەى ناحیەى ئاغجەلەر ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەى 50 دۆنم پووش و پاوانى جوتیاران سووتا.

ئاگرەکە نیوەڕۆى ئەمڕۆ کەوتەوە، لەلایەکەوە هاوڵاتیانى گوندەکە و لەلایەکى دیکەوە بەرگریى شارستانى لە هەوڵدا بوون تا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

بە قسەى جوتیارانى گوندەکە، 50 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە، کارمەندێکى بەرگریى شارستانیى ئاغجەلەریش بۆ 964 پشتڕاستى کردەوە کە ئاگرەکە گەورە بووە و لانیکەم 50 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە.

گۆپتەپە گوندێکى ئاوەدانى ناحیەى ئاغجەلەرى سەر بە قەزاى چەمچەماڵە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژمارەیەک گەنج تیمی وەزارەتێک دەبەنە گوندی گۆپتەپە

ژمارەیەک گەنج تیمی وەزارەتێک دەبەنە گوندی گۆپتەپە