بێ غازییە
هەندێک کاسبکاری هەڵەبجە بەس بەشی ئەمڕۆ نانیان ھەیە
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
بەس بەشی ئەمڕۆ نانیان ھەیە، ئەویش دوێنێ کڕیویانە و ئەگەر بەردەوام بێ ناچارن لە سبەینێوە دایبخەنم ئەمە حاڵی بەشێک لە فرۆشیارەکانی هەڵەبجەیە و بێ غازی تەواو کاریگەری لەسەر دەرخستوون.
چایخانەکانیش ھەمان گلەییان ھەیە و چایچیەک دەڵێت، ناشتوانین چا گران بکەین و بەم شێوەیەش زەرەرمانە.
پەیامنێری 964 لە شارەکە بەدواداچوونی کردووە و کێشەی نەبوونی غاز بەردەوامە و ئەمڕۆ زۆربەی نانەوا، خواردنگە و کەبابخانەکان دەرگای دووکانەکانیان داخستووە، کەمبوونەوە و ئەزمەی غاز وایکردووە بەشێک لە هاوڵاتیان پەنا بۆ دار ببەنەوە و لەرێی تەندوورەوە نان و پێخۆری رۆژانەیان حازر بکەن.
محەمەد عوسمان یەکێکە لە وانەی کەبابخانەی هەیە، ئەو دەڵێ نانەواکەی پێی وتووە، سبەی رەنگە کار نەکات، چونکە غازیان نییە، ئەویش تەنیا بەشی ئەمڕۆ نانی هێناوە تا ئەو گۆشتەی هەیە ساغی بکاتەوە.
ئەوە لەکاتێدا، خەڵک وەک بەدیلی غاز پەنایان بۆ دار بردووە، و پێشتر دڵشاد باوەدین و خێزانەکەی چەند ساڵێکە لە گوندی تیمارۆک لە دەشتی کۆیە دەژین، وەک خۆیان دەڵێن، پێشتر بۆ حەزی خۆیان نانیان بە تەنور و دار دروست دەکرد بەڵام ئێستا بە ناچاری و بۆ هەموو ژەمەکان خواردن و پێخۆریان بە سووتاندنی دار ئامادە دەکەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا