لیڤاندۆڤسکی و فلیک وێنە : ئاژانسەکان
ئەستێرەکە دەمێنێتەوە
بارسێلۆنا بەرنامەکەی گۆڕی
964+
سۆما حەکیم زادە
ئەستێرەکەی بارسا چیتر بۆ فرۆستن نییە و یانەی بارسا هیچ بڕیارێکی نییە بۆ فرۆشتن یان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی ی پۆڵەندی.
لیڤاندۆڤسکی لەوکاتەوەی کە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردوە بووەتە یەکإک لە گرنگترین و سەرەکیترین یاریزانەکانی ئەم تیپەو رۆڵیکی گرنگی هەبووە لە پاڵەوانییەتییەکانی لالیگادا.
لەم وەرزەدا ئەم ئەستێرە پۆڵەندییە نەیتوانی درەوشاوەیی وەرزی رابردوو دووبارە بکاتەوە، بەھۆی ئەوەی بارسا رووبەڕووی چەندین سەختی و گرفت بووەوە، بەڵام رۆیشتنی چاڤی و هەڵبژاردنی هانسی فلیک وەک جێنشینی وایکردووە دۆخەکە تەواو جیاوازتر بێت.
رادیۆ کوپ بڵاویکردووەتەوە، فلیک دەیەوێت لەگەڵ دۆڤسکی کاربکات، کە پێٍتر ئەستێرەی تیپەکەی بووە لە بایرن میونشن و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بەدڵنیاییەوە وەرزی داهاتوو بەردەوام دەبێت لە ئامادەبوونی لە بارسا.