خەڵکی گوندی باڵکە

بە گومانی پێبوونی کاڵای قاچاخ لە مەریوان گەنجێک کوژرا

964+
ئەحمەد مستەفا

لە شارەدێی مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەی لێ کراو، رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا دەڵێت، “بەهۆیەوە گەنجەکە گیانی لەدەستداوە”.

رووداوی تەقەکردنەکە، رۆژی 26.5.2024 روویداوە و تازە دەگات بە دەمی خەڵک و رێکخراوەکان، هادی رەسوڵزادە وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە 964ی وت، “گەنجەکە ناوی ئاژوان کیانی- یە دانیشتووی گوندی “باڵک”ی مەریوانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان”.

بۆ رێکخراوی هانا پشتراست بووەتەوە کە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی گەنجەکە کوژراوە، رەسوڵزادە وتی، “هێزە ئەمنییەکان، لە رێگای “گاڕان” ی نێوان مەریوان و ناوچەی کۆماسی بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە و هۆشداریدان بە گومانی پێبوونی کاڵای قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی گەنجەکە کردووە”.

هادی رەسوڵزادە وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئاماژەی بەوەشکرد، “تەرمی گەنجەکە بۆ بنکەکانی تەندروستی راگوێزراوە و تا ئێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە”.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ژنێک بە بیانووی بەرگری لە شەر...

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ژنێک بە بیانووی بەرگری لە شەرەف کوژرا