بۆ پشوودانى هاوڵاتیانه
سه‌كۆى ئازادى له پیرمام نۆژه‌نكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامییه‌تى قه‌زاى پیرمام ده‌ڵێت، سه‌كۆى ئازادى له قه‌زاكه‌یان نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و رووخسارێكی دیكه‌ى وه‌به‌رهاتووه.
سه‌كۆكه، كه‌وتووه‌ته سه‌ر دووسایدی سه‌رەكى ناو پیرمام و له‌سه‌ر دیواربه‌ندێك په‌یكه‌رێك جێگیر كراوه و ئه‌ملاو ئه‌ولاشی به چیمه‌ن و گوڵ و دره‌خت رازاوه‌ته‌وه.
حامید ئیسماعیل، قایمقامى پیرمام به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌كۆیه ده‌كرێت و ئه‌مڕۆ ته‌واو كراوه.
وتیشی “بودجه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ى له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران دابین كراوه و شاره‌وانیش جێبه‌جێی كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، سه‌كۆكه بۆ پشوودانى هاوڵاتیانه بەو‌پێیه‌ى كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى و هاوڵاتییه‌كی زۆر به به‌رده‌میدا هاموشۆ ده‌كه‌ن.