کۆن و دڕاو بوو
دواى بەدواداچوونێکى 964؛ ئاڵاکەى بەردەرکى سەرا نوێکرایەوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
دوو رۆژ لەمەوبەر، پەیامنێرى 964 بەدواداچوونى بۆ ئەو ئاڵایەى کوردستان کرد کە لەبەردەرکى سەرا هەڵواسراوە و کۆن ببوو، ئەمڕۆ ئاڵاکە گۆڕدرا و دانەیەکى نوێ بەرزکرایەوە.
ئاڵاکەى پێشتر کۆن ببوو، جگە لەوەى لەچەند لایەکەوە دڕابوو، چڵکێکى زۆریش رەنگە گەشەکەى شاردبووەوە.
ئەمڕۆ ئاڵاکە نوێکرایەوە و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى بە 964ـى وت،”لەسەر ئەرکى دوو سەرمایەدار، ئاڵایەکى 8 مەتر درێژ و 4 مەتر پانیان لە شوێنى ئاڵا کۆنەکە بەرز کردووەتەوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح