لە دیالەش تەقینەوە بوو

بە بۆمب هێرشکرایە سەر خواردنگەی KFC لە بەغدا

964+

ژووری هەواڵ

بە بۆمب هێرشکرایە سەر لقێکی خواردنگەی KFC لە بەغدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکەش دەستگیرکردنی هێرشکارەکانی راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26.5.2024، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر خواردنگەی “KFC” لە شەقامی فەلەستین لە بەغدا راگەیاند و روونیشیکردەوە، دوو تۆمەتبار ماتۆڕسکیلێکیان پێبووە و تەقەمەنییەکیان بۆ پێشەوەی خواردنگەکە فڕێداوە.

هاوکات سەرچاوەیەک بە 964ـی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە پارێزگای دیالەش دوو تەقینەوە روویاندا و لە ئەنجامدا دوو چەکدار کوژران و پێنج سەربازیش برینداربوون.

تەقینەوەکان لە ناحیەی خان بەنی سەعد روویانداوە و بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی سەحوەی هۆزەکاندا تەقییەوە.

سەحوەی هۆزەکان، هێزی چەکداریی سەر عەرەبی سوننەیە، دوو ئەندامی ئەم هۆزە لە تەقینەوەکەدا کوژراون.

دواتر کاتێک هێزێکی سوپا گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە، بۆمبی دووەم تەقیوەتە و بەهۆیەوە حەوت سەربازی سوپا و ئەندامێکی دیکەی سەحوە بریندار بوون.

لە بەغدا کەی ئێف سی و پیتزا هەت سوور کراون

لە بەغدا کەی ئێف سی و پیتزا هەت سوور کراون