پاش حەوت ساڵ

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا دەستیانپێکردەوە

شانیا بێستون

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-4-2026، دوای حەوت ساڵ یەکەم گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لە واشتنەوە بۆ کاراکاس دەستیپێکردەوە، ئەم هەنگاوە گرنگە پاش چەندین ساڵ لە راگرتنی گەشتە راستەوخۆکانی نێوان هەردوو وڵات دێت.

ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ”ئەمێرکان ئێرڵاینس” لە مایامییەوە بەرەو پایتەختی کاراکاسی ڤەنزوێلا بەڕێکەوت و بە کەمتر لە 3 کاتژمێر و نیو گەشتەکەی تەواو کرد.

دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی نیوان واشنتن و کاراکاس بە هەنگاوێکی مێژوویی گرنگ دادەنرێت، بە تایبەت لە دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ڤەنزوێلا کە ئەمساڵ بەخۆوە بینی و لابردنی نیکۆلاس مادۆرۆ لە سەرۆکی وڵات.

یەکێک لە کارمەندەکانی ئاسایشی گواستنەوەی واشنتن بە سی ئێن ئێنـی وتووە، ”کاراکاس، ماوەیەکی زۆرە گەشتکردن بۆ ئەوێ وەستاوە”.

بە گوێرەی کۆمپانیای ئەمێرکان ئەیرڵاینز، نرخی تکتەکان بۆ گەشتکردن بۆ لە مایامی بۆ کاراکاس زیاتر لە 1000 دۆلار تێچووەکەیەتی، هاوکات بە گوێرەی کات، رێککەوت و جۆری تکتەکەش دەگۆڕێت.

دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشتە راستەوخۆکانی نێوان واشنتن و کاراکاس، دڵخۆشی بەڕووی گەشتیاران دەهێنێت و هەنگاوی سیاسیكی گرنگە بە تایبەت لە دوای لابردنی ئەو سزا توندانەی ئەمریکا بەسەر کەرتی گواستنەوەی وڵاتەکەدا سەپاندبووی.