سزاکە تاوەکو 10 ملیۆن دینارە
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێكاری تووند بۆ پاراستنی ژینگه راده‌گه‌یه‌نێت
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر كه له‌كاتی گه‌شت و سه‌یراندا ژینگه پیس ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت، “سزای سه‌رپێچیكاران له 100 هه‌زار دینار تا 10 ملیۆن دینار ده‌بێت” و داواش له هاوڵاتیان ده‌كات، هه‌ركه‌سێكیان بینی ژینگه پیس ده‌كات، ڤیدیۆی بگرن و بۆیانی بنێرن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و پۆلیس و به‌رگری شارستانی و پۆلیسی ژینگه و دارستان و پۆلیسی هاتوچۆ و ته‌واوی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردن كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان، رێكاری كرداری بۆ پاراستنی ژینگه و سروشتی كوردستان بگرنه‌به‌ر و سزای دارایی به پێی یاسا به‌سه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بسه‌پێنن كه ژینگه پیس ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ دەڵێت “ژینگه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان وه‌كو به‌شێك له سامانی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێن، دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌كو پۆلیس، پۆلیسی دارستان و ژینگه، به‌رگری شارستانی، پۆلیسی هاتوچۆ، هه‌ریه‌كه‌یان به پێی پسپۆڕی و ئه‌ركی خۆی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی كوردستان كاری پێویست ئه‌نجامبده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2008 و هه‌مو ئه‌و رێنماییانه‌ی ده‌سته بۆ پارێزگاریكردن له سروشت و ژینگه‌ی كوردستان ده‌ریكردوون”.
داواشی له دامه‌زراوه‌كان كردووه، له رێی خۆیانه‌وه ئاگاداری هاوڵاتیان بكه‌ن، كه له كاتی گه‌شت و سه‌یراندا سروشتی جوان و ره‌نگینی كوردستان وه‌كو ماڵی خۆیان بپارێزن و خۆیان به دووربگرن له پیسكردن له رێی به‌جێهێشتنی پاشماوه‌ی گه‌شت و زبڵ و خاشاك، پێویسته پاشماوه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێننه‌وه و له شوێنی تایبه‌ت دابنێن كه ده‌ستی دامه‌زراوه‌كانی شاره‌وانی ده‌گاتێ، هه‌ر كه‌سێك پاشماوه‌ی گه‌شت به‌جێبهێڵێت و ببێته هۆی پیسكردنی ژینگه، رێكاری یاسایی به پێی بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی 42 له یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئەو سزای وەزارەت باسی دەکات بریتییە لە پێبژاردن له 100 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و 10 ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، دامه‌زراوه‌كانی پۆلیسیش هاوكاری ده‌سته ده‌كه‌ن له سه‌پاندنی ئه‌م سزایه.
داواش له خاوه‌ن پڕۆژه‌كان کراوە، به هه‌موو جۆره‌كانیان كه ناویان له رێنمایی به‌دواداچون و به‌رزه‌فتكردنی سه‌رپێچییه ژینگه‌ییه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه ژماره 2ی ساڵی 2023 هاتووه، به وردی ئه‌و رێنماییه بخوێننه‌وه و خۆیان له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی پاراستنی ژینگه بگونجێنن، به پێچه‌وانه‌وه دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته به‌دواداچون بۆ چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن و سه‌رپێچیكار به گوێره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی له رێنمایی ئاماژه بۆكراو هاتوه، سزا ده‌ده‌ن.