گرافیك: 964+
قایمقام و شاره‌وانى نازانن چییه
ئه‌مشه‌و بۆنێكی ناخۆش چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی قه‌ڵادزێى وڕو كاس كردووه
محەمەد عەلی ــ قەڵادزێ
دره‌نگانى ئەمشەو بۆنێکی ناخۆش چەند گەڕەکێکی قەڵادزێی بێزاركردووه و چه‌ند خێزانێكیش ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه.
هاوڵاتیان گومانیان لە دوو شت هه‌یه، یان پاشماوەی ئه‌و پەلەوەرانه‌یه كه له بازاڕی هەفتانەی قەڵادزێ فڕێده‌درێن، یاخود بۆنى قیرتاوکردنی پڕۆژەی 60 مەتریە، ده‌نگۆیه‌كیش هه‌یه كه گوایه کەسێک بەهۆی کاریگەری بۆنەکە رەوانەی نەخۆشخانە کرابێت.
964 بەدواداچونی بۆ ته‌واوى ئەم بابەتە کرد.
عەبدولڕەحمان هەڵشۆیی، دانیشتوی یەکێک لەو گەڕەکانەیە کە بۆنەکەی لێ بڵاوبووته‌وه بە 964ـی وت، بەهۆی بۆنەکەوە چەند ماڵێک دوورکەوتونەوە و چونه‌ته ماڵی کەسوکاریان.
وتیشی “بۆنەکە لە بۆنی نەوت ده‌چێت چاویش دێشێنێت، ناچار له ماڵه‌وه موڕەشەحی هەواگۆڕکێمان پێکردووە بۆئەوەی بۆنەکە بباتە دەرەوە”.
به‌پێی نووسراوى سۆشیاڵ میدیاكان، كه‌سێك به‌هۆى ئه‌م بۆنه‌وه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام دکتۆر ئازاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه و به 964ـى وت “تائێستا حاڵەتی لەوجۆرە بۆ نەخۆشخانەکەمان نەهاتووە”.
لایخۆشییه‌وه، ئارام محەمەد سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ، به 964ـى راگه‌یاند، ئەم بۆنە هیچ پەیوەندی بە قیرتاوکردنی پڕۆژەی 60 مەتری قەڵادزێوە نیە.
وتیشی “دوو رۆژ دەبێت رۆنە رەشەکەمان رشتووە بۆ قیرتاوکردن و هیچ بۆنێکی نەبووە، لەرابردودا چەندین شوێنمان قیرکردووە، حاڵەتی لەوشێوە دروست نەبووە”.
964 رووى له بەکر بایز قایمقامی قەزای پشدەریش كرد، ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه هیچ کەسێک پەیوەندی پێیانەوە کردبێت بۆئەم مەبەستە. وتیشی “نازانین ئەو بۆنە هی چیە، به‌ڵام بەیانی دەچینه ئەو شوێنەو بەدواداچوون دەکەین بۆ چارەسەركردنى”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن