سوپاى پاسداران:

هەر وڵاتێک خاکەکەی دژی ئێران بەکاربێت، دەبێت ماڵئاوایی لە نەوت بکات

964+
وریا فەتاح

فەرماندەى هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارییەکی تووند دەداتە وڵاتانی دراوسێى ئێران و دەڵێت: ئەگەر خاکەکەتان لە دژى ئێران بەکاربهێنن، دەبێت ماڵئاوایى لە نەوتەکەتان بکەن.

لە پەیامەکەدا کە ئاراستەی گەلی ئێرانی کردووە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەگەر لەمەودوا “دوژمن دەست و پێی خۆی رانەگرێت” و پەلاماری خاکی ئێران بدات، ئەمجارە هەر شوێنێک خەڵک بڵێت، دەبێتە ئامانجی هێرشەکانیان.

هۆشدارییەکی روونیش دەدەتە وڵاتانی دراوسێی باشووری ئێران و دەڵێت:
“ئەگەر جوگرافیا و ئیمکانیاتەکانیان بخەنە خزمەت دوژمنان بۆ هێرشکردنە سەر گەلی ئێران، دەبێت ماڵئاوایی لە بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.”

ئەم هەڕەشانەی سوپای پاسداران راستەوخۆ ئاراستەی ئەو وڵاتانە کراوە کە بنکەی سەربازی وڵاتانی بیانییان تێدایە و هۆشدارییان پێدەدرێت کە نەبنە بەشێک لە هیچ هێرشێک بۆ سەر خاکی ئێران.