خه‌تیبزاده: "یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ئه‌مریكا نادەین"
تاران رەتیدەکاتەوە هیچ پلانێك هەبێت بۆ گواستنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ ئه‌مریكا
964+
فەرهاد حەسەن
سه‌عید خه‌تیبزاده جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی “به‌نیازی گواستنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ واشنتن نین”، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به پێچه‌وانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
خه‌تیب زاده له چاوپێكه‌وتنێكدا به ئاژانسی هەواڵی ئه‌سۆشێتد پرێسی راگه‌یاندوه، “دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌مریكا ماده‌ی پیتێنراوی پێ‌نادرێت، ئه‌مه شتێكی قبوڵكراو نییه، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌رچه‌نده ئێمه ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر نیگه‌رانییه‌ك كه ره‌نگه هه‌مانبێت، به‌ڵام بژارده‌یه‌كی قبوڵنه‌كراو قبوڵ ناكه‌ین”.
وتیشی “تاران ئاماده نیه خولێكی نوێی دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌نجام بدات، به‌رله‌وه‌ی بچێته كۆبونه‌وه‌ی راسته‌وخۆوه هه‌وڵده‌دات رێكه‌وتنێكی سنوردار كۆتایی پێبهێنێت”.
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو، “ئێمه هێشتا ئاماده نین كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ئه‌نجام بده‌ین، چونكه پرسگه‌لێك هه‌ن كه هێشتا ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێستی توندڕه‌وی خۆیان نه‌بوون”.
بەقسەی سه‌عید خه‌تیبزاده، له چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، “پرۆتۆكۆڵێكی نوێ” بۆ تەنگه‌ی هورمز ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئەمەش به “كراوه و سه‌لامه‌ت ده‌مێنێته‌وه بۆ كه‌شتیوانی مه‌ده‌نی”.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، زنجیره‌یه‌ك لێدوانی سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری بۆ “رێككه‌وتنی گه‌وره” له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و رایگه‌یاند ، وتی “تاران رازی بووه به راگرتنی ته‌واوه‌تی پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌ڵێنیداوه چیتر تەنگه‌ی هورمز دانه‌خات”. پلانه‌كانی واشنتنیشی به هاوكاری له‌گه‌ڵ تاران بۆ ده‌رهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو له ئێران، به ئامانجی گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكا راگه‌یاند.