تەقینەوەى مین
کەسێک گیانى لەدەستداوە و چوار کەسى دیکە بریندار بوون
964+
وریا فەتاح
لە ماوەى کەمتر لە یەک هەفتەدا پێنج هاوڵاتى رۆژهەڵاتى کوردستان لە سنورى قەسرى شیرین و پیرانشار و شنۆ، کەوتوونەتە بەر تەقینەوەى مین.
رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ بەهۆى تەقینەوەى مین کە مینى بەجێماوى سەردەمى شەڕى هەشت ساڵەى نێوان عێراق و ئێرانە، لە ناوچەى سنوورى شارى قەسرى شیرین هاوڵاتییەک بریندار بوو.
ئاشکراشى کردووە، لە ماوەى کەمتر لە یەک هەفتەدا لانیکەم پێنج هاوڵاتى کورد لە شارەکانى قەسری شیرین، پیرانشار و شنۆ، کەوتوونەتە بەر تەقینەوەى مین و بەهۆیەوە گەسێک گیانى لەدەستداوە و چوار کەسى دیکەش بریندار بوون.